حه‌شدی شه‌عبی جیابوونه‌وه‌ی له‌ سوپای عێراق راگه‌یاند و به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ر ده‌ڕوات

خواكوڕك

هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ باشووری رۆژئاوای موسڵ به‌ خێرایی له‌ جوڵه‌دایه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ر تانك و زرێپۆش و جبه‌خانه‌یه‌كی زۆری هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی داگرتووه‌.

حه‌شدی شه‌عبی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ و له‌ده‌ره‌وه‌ی پلانی ژووری هابه‌شی عه‌مه‌لیاتی هێزه‌ عێراقیه‌كان ده‌ست پێكردووه‌، و سایتی ئه‌لجه‌زیره‌ی عه‌ره‌بیش رایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌شد به‌ ئامانجی كۆنتڕۆڵ كردنی رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان موسڵ و ره‌ققه‌ جوڵه‌ ده‌كات.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان تا ئێستا هێزه‌كانی حه‌شد توانیویانه‌ 15 گوند له‌ باشوری موسڵ بگرنه‌وه‌ و نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تر له‌ناوه‌راستی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ره‌وه‌ دوورن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوو نزیكه‌ی 150 كیلۆمه‌تریان به‌ ئاراسته‌ی شارۆژكه‌كه‌ بڕیوه‌.

میدیا عێراقیه‌كان باس له‌ توانا و چه‌كه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌و هێزانه‌ ده‌كه‌ن و ده‌شتیانكردووه‌ به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند راپۆرت و لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ له‌ چه‌ك و تانك و هه‌مه‌ره‌ مۆدێل نوێیانه‌ی ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوون و به‌ تاڵانكه‌ر و وێرانكه‌ری سوپای عێراقی تاوانباریان ده‌كه‌ن.

Back to top button