سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ھەرێم داوای ئاشكراكردنی موڵك و ماڵی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم ده‌كات

دەستەی دەستپاكی هەرێم، نوسراوێك له‌باره‌ی موڵك و ماڵی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم ئاراسته‌ی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ده‌كات.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:” نوسراوییان بۆ ئاشكراكردنی موڵك و ماڵی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان ناردوە، دەبێت فۆرمی تایبەت لەو روەوە پڕ بكەنەوە”.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان گوتیشی:” دەبێت لەدوو رۆژی رابردوودا پەرلەمانتاران فۆڕمەكەیان پێگەیشتبێت و لەماوەی یەك مانگدا بیگێڕنەوە.”

حاكم ئەحمەد ئەنوەر ئاماژەی بەوەشكرد:” ئەو پەرلەمانتارانەی دووبارە ھەڵبژێردراونەتەوە فۆڕمی جیاوازییان بۆ نێردراوە و دەبێت پڕی بكەنەوە.”

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ھەرێم ده‌شڵێت :” ھەندێك لە ئەندامانی خولی پێشووی پەرلەمان فۆڕمی دووەمی دەستپاكییان نەگێراوەتەوە، ئەگەر ئەو كارە نەكەن ئەوان ھەماھەنگییان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی ھەیە و ناھێڵن خانەنشینیان بۆ بكرێت تا فۆرمەكە دەگێڕنەوە بۆ دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان.”.

Back to top button