هه‌دوو كه‌ناڵی پەیام و بانگەوازی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئامۆژگاری مه‌ترسی داخستنیان له‌سه‌ره
هەردوو كەناڵی (پەیام و بانگەوازی) سەر بە كۆمەڵی ئیسلامی و كەناڵی (ئامۆژگاری) سەر بە رەوتی سەلەفییەكانی هەرێم مەترسی داخستنیان لەسەرە بەهۆی قەیرانی داراییەوە.
عەبدول لەتیف سەلەفی رێبەری سەلەفییەكانی هەرێمی كوردستان ، رۆژی هەینی رابردوودا لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتواندرێت پەخشی كەناڵی ئامۆژگاری بەردەوام بێت، بۆیە رەنگە تەنها ئەم مانگە پەخشەكەی بەردەوام بێت.
هاوكات لای خۆیه‌وه تۆڕی میدیایی كۆمەڵی ئیسلامیش لە راگەیەندراوێكدا داوای هاوكاری ماڵی كردووە بۆ درێژەدان بە پەخشی هەردوو كەناڵی (پەیام و بانگەواز) كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە مەترسی داخستنیان لەسەرە.
كۆماری ئیسلامی ئێران دوای سه‌ردانی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌مانگی ۱۱ی سالی ۲۰۱۵ بۆ وڵاته‌كه‌ی و دیداری له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێك و یه‌كێك له داواكارییه‌كانی له چوارچێوه‌ی سیاسی و موخابه‌راتی و ماددی” عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ داوای ئه‌وه‌ی كردبوو بۆ ركابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ زۆرێك له میدیاكانی باشوری كوردستان پێویسته كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یامی حیزبه‌كه‌ی نۆژن بكرێته‌وه و هاوكاری بكرێ.
كۆماری ئیسلامی ئێران به‌و داواكارییه رازی بووه و ئه‌وه‌یشیان خستۆته‌ڕوو كه كه‌ناڵی سه‌حه‌ری ئێرانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌خه‌نه خزمه‌ت په‌ره‌پێدانی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام.
بەهۆی قەیرانی دارایی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ،چەندین كەناڵی كوردی لە ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان داخراون، لەوانە كەناڵی جەماوەر، رێگا، تیشك، رۆژهەڵات، ئاسۆسات، نەورۆز تیڤی، مەدنوچە، ئێن ئارتی عربی، خەندان، وارسپۆرت، نێت دراما، ژمارەیەك دەزگای راگەیاندنی دیكە.