شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: پێویستە ھەموو لایەک ھاوکاری مەسرور بارزانی بکەن
ئەمڕۆ ۳ى۱۲ى۲۰۱۸ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی چەند پرسێکی گرنگ یەکلا كردهوه و بە فەرمی کاندیدکردنی مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەکانی ۷۰ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیاند :”پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە مەسرور بارزانی دەکەم کە کاندید کراوە بۆ پۆستی سەرۆکی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیوادارم لەسەر دەستی مەسرور بارزانی، چارەسەری ھەموو کێشەکان بکرێ و ئاوەدانی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان بگەڕێتەوە و یەکڕیزی میلەتەکەمان ببێتە ئەمری واقیع”.
فەرماندەی یەکەکانی ۷۰ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان گوتیشی:” ھەموو خەڵکی کوردستان چاوەڕێی ئەوە دەکەن لە کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ئیشی باش بکرێ و گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ژیانی ھاونیشتمانیاندا بکرێت، بۆیە ئەو ھیوای خواست مەسرور بارزانی لەم کابینەیەدا بتوانێ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات”.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەکانی ۷۰ی ھێزی پێشمەرگە دهشلێت:” پێویستە ھەموو لایەک ھاوکاری مەسرور بارزانی بکەن، بۆ ئەوەی ئیشوکارەکانی حکومەت بەشێوەیەکی باش ڕاپەڕێنێ، تاوەکو ئەم کابینەیە کابینەیەکی بەھێز بێت و خزمەتی ھاووڵاتیانی کوردستان بکات”.