لە سلێمانی گرووپە چەكدارەكان روولە زیاد بوونە ئێوارەی ئەمڕۆ پزیشكێك درایە بەر دەسترێژی گولـلە

لە سلێمانی حالەتی دەستڕێژی كردن لە هاوڵاتیان و دام و دەزگا حزبی حكومیەكان روولە زیاد بوونەوە لە دوای دەستڕێژی كردن لە بارەگای رووبەرووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان, ئێوارەی ئەمڕۆلە شەقامێكی شاری سلێمانی، پزیشكێك لەنێو نۆڕینگەكەی خۆیدا درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەسەختی بریندار كرا.

بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) لەشەقامی ئۆرزدی شاری سلێمانی، دكتۆر كەمال ئەحمەد سەعید، پسپۆڕی نەشتەرگەری لەنێو نۆڕینگەكەی خۆیدا لەلایەن چەكدارێكەوە تەقەی لێ دەكرێ و بەسەختی بریندار دەكرێت”.

دوای بیرندار بوونی بە سەختی پزیشكەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە، تاوانبارەكەش ھەڵھاتووە و تاكو ئێستا دەستگیر نەكراوە.

Back to top button