یەكێتی پێشوازی لە بڕیاری دیاری كردنی مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت دەكەین
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پالرتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا كە مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەتی داهاتووی كوردستان دیاری بكات, یەكێتی رایگەیاند پێشوازی لە كاندید كردنی مەسروور بارزانی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت دەكەین.
سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڵوێستی حزبەكەی لەبارەی بڕیارەكانی پارتی بۆ دیاریكردنی كاندیدانی پۆستەكانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت رایگەیاند و دووپاتیكردەوە, “یەكێتی رێز لە بڕیارەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگرێت، بۆ دیاریكردنی كاندیدەكانی بۆ پۆستەكانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەعدی پیرە ئاشكراشیكرد، “لە چەند رۆژی داهاتوودا یەكێتی كۆدەبێتەوە و كاندیدانی خۆی بۆ پۆستەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكلایی دەكاتەوە”.
پیرە هیواشی خواست، “پێكهێنانی حكومەت پێش كۆتایی هاتنی سەری ساڵ یەكلایی بكرێتەوە”.
ئەمڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی وەك كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی وەك كاندیدی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان راگەیاند.