ئەو كەسەی ویستی دۆناڵد ترەمپ بكوژێت پیلانی كوشتنەكەی بۆ پۆلیس ئاشكراكردووە
دوای ئەوەی مانگی ئەیلوولی 2017 لە ویلایەتی كارۆلینای باكوور، بەتۆمەتی پیلانگێڕان بۆ كوشتی دۆنالد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا، كەسێك دەستگیر كرا, پۆلیسی ئەمریكا رایگەیاند كەسەكە دانی بە تاوانەكەی داناوە.
میداكانی ئەمریكا لە زاری بەرپرسانی پۆلیسی وڵاتەكەی رایانگەیاند, كە لە مانگی ئەیلولی 2017 كەسێك بە ناوی گریگۆری لی لینگانگ (تەمەن 42 ساڵ)، دەستگیركرا كە تۆمەتباربووە بە هەوڵدان بۆ كوشتنی سەرۆكی ئەمریكا، وردەكاریی پیلانەكەی ئاشكرا دەكات.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (دەیلی ئێكسپرێس)ی بەریتانی، گریگۆری لی لینگانگ دانی بەوەدا ناوە، كە ئامێرێكی بەرزكەرەوەی دزیوە و ویستوویەتی ئۆتۆمبێلەكەی دۆناڵد ترەمپ وەربگێڕێت و دواتر بیكوژێت.
داواكاری گشتیی ئەمریكا تۆمەتی هەوڵدان بۆ كوشتنی سەرۆكی ئەمریكای داوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە ئەمریكییە و پارێزەرەكەشی ئەو تۆمەتە رەت دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، لینگانگ لە ساڵی رابردوودا تووشی بارودۆخێكی خراپی دەروونی ببوو.
بڕیارە رۆژی 15/12/2019 دادگا بڕیاری كۆتایی لەبارەی گریگۆری لی لینگانگ بدات.