شاندێكی باڵای لوبنان بەسەرۆكایەتی وەزیری دەرەوە سەردانی هەولێر دەكات
دوای ئەوەی ئەمڕۆ جبران باسیل، وەزیری دەرەوەی لوبنان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا, بڕیارە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
شاندەكەی لوبنان لەگەڵ سەرۆككۆمار، سەرۆكوەزیران، سەرۆكی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدەبێتەوە.
بڕیارە شاندە باڵاكەی حكومەتی لوبنان سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیش كۆببێتەوە.
شاندەكەی لوبنان پێكهاتوون لە وەزیری وزە و ئاو و نەوت، وەزیری ئابووری و بازرگانی و وەزیری دەوڵەت بۆ نەهێشتنی تیرۆر. ماوەی سەردانەكەش دوو رۆژ دەخایەنێت.