عادل عەبدولمەهدی ناوی هەشت بەربژێری بۆ وەزارەتەکان ڕادەستی پەرلەمانکرد
دوای ئەوەی بەهۆی ناکۆکی سیاسی ناوی بەشێک لە بەربژێرەکانی کابینەی نوێی عێراق لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق یەکلایی نەکرانەوە، کەمێک لەمەو بەر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوی هەشت بەربژێری دیکەی کابینە وەزارییەکەی رادەستی پەرلەمان کرد.
نووسراوەکەی عادل عەبدولمەهدی ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کراوە، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە 4-12-2018 کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر ناوی بەربژێرەکان بدات.
بەپێی ئەو نوسراوەی دەستی خواکوڕک کەوتووە، لیستی ناوەکان بەمێشوەیەن:
ناوی بەربژێر و وەزارەتەکان:
– فالح فەهد فەیسەل فەیاز، وەزیری ناوخۆ
– فەیسەل جەربا، وەزیری بەرگری.
– قوسەی عەبدولوەهاب سوهێل، وەزیری خوێندنی باڵا.
– د. سەبا خەیرەدین تائی، وەزیری پەروەردە.
– د. عەبدولئەمیر حەمدانی، وەزیری رۆشنبیری.
– هەناء عەمانوئێل گۆرگیس، وەزیری کۆچ وکۆچبەران.
– د. نوری ناتق دلێمی، وەزیری پلاندانان.
– دادوەر دارا نوردەین، وەزیری داد.
پێشتر فراکسیۆنی سائیروونی موقتەدا سەدر دژایەتی خۆی بۆ بەربژێرکردنی فالح فەیاز بۆ وەزیر ی ناوخۆ راگەیاندبوو کە بەربژێری هاوپەیمانی فەتح-ە بەسەرۆکایەتی هادی عامری.