توركیا هێز بەرەو عێراق دەجوڵێنێت
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكان دەوڵەتی توركیا هێزێكی زۆر و چەكێكی زۆری جوڵاندووە بۆ سنوری نێوان توركیا و عێراق و ئەمەش لە زاری ئەندام پەرلەمانێكی توركیا پشت راسكراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی میدیایی، هێزێكی زۆری توركیا بۆ سەر سنوری عێراق جوڵە پێكراوە، ئەو هێزەش بەجبەخانەیەكی چەكی قورس و بەهێزی توركیا دەبینرێت، كە لە سەرسنوری شرنا‌خ وەستێنراوە.
ئەمرۆ 1ی 11ی 2016 توركیا هێزێكی زۆری جوڵاندووە بۆ سەرسنوری توركیا و عێراق ئەندام پەرلەمانێكی عێراقیش هۆشداری دەدات لەهاتنە ناوەوەی هێزەكە و دەلێت ئەگەر هێزی توركیا بێ موڵەتی حكومەتی عێراق بەشداری شەڕی مووسڵ بكات، ئەوە تێکهەڵچوون لە نێوان هێزە عێراقییەکان و ئەو هێزە تورکیانە روودەدات”.
لویس کارۆڵ، پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە عێراق گوتیشی تا حكومەتی عێراق رێگا بە توركیا نەدات بۆ بەشداری شەڕی مووسڵ هەرجوڵەیەكی توركیا دەبێتە هۆكاری شەڕ لەنێوان هێزەكانی عێراق و سوپای توركیا.
بەگوێرەی زانیاریی میدیایی، هێزه‌كانی سوپای توركیا بریتی بوون له ته‌واوی پێكهاته‌ی فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی 28 ی زریپۆش سه‌ر به‌هێزه‌كانی پیاده كه له سه‌ربازگه‌ی چانكڕی له ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ره‌و سه‌ربازگه‌كانی شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ر به‌پارێزگاری شرنا‌خ به‌ڕێكه‌وتن.
بەگوێرەی دەركەوتنی ئەو هێزانەی كە توركیا جوڵەی پێكردووە، بریتین لە تانكی قورس و تانكی ده‌ربازكه‌ر، زریپۆشی سه‌ربازهه‌ڵگر، زریپۆشی شه‌ڕكه‌ر، بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی، چه‌كی قورسی داپۆشراو، ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی هه‌مه‌چه‌شن، ئامێری سه‌ربازیی و كاركردنی جیاواز له خۆگرته‌وه.