ئەمڕۆ لە كەركوك خۆپێشاندان دژی پارێزگاری بەزۆر سەپێنراو ئەنجام دەدرێت
دوای ڕوداوەكانی16ی ئۆكتۆبەرو سەپاندنی پارێزگارێك بەسەر هاووڵاتیانی شاری كەركوكدا پرۆسەی تەعریب كردنی كەركوك و قەزاوناحیەكانی دەوروبەری جارێكی دیكە دەستی پێكردەوەو پارێزگاری بەزۆر سەپێنراو عەرەبی هێنایەوە سەر موڵك و زەوی جوتیارانی كوردو توركمان
بۆئەم مەبەستە ئەمڕۆ جوتیارانی كوردو توركمان ناڕەزایەتی خۆیان لە خۆپیشاندانێكدا بەرامبەر(راكان جبوری) دەردەبڕن و داوایی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە نایاساییانە دەكەن
بەرزان شێخ غازی، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی شارۆچكەی داقووق ڕایگەیاند كە ئەمڕۆ لەناو شاری كەركوك جوتیارانی كوردو توركمان دژی بڕیارەكانی راكان جبوری خۆپێشاندانێك ساز دەكەن كە یەكێتیی جووتیارانی كەركووك سەرپەرشتیی ئەو خۆپیشاندانە دەكات بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسانی شارو پەرلەمانتارانیش بانگهێشت كراون
شیاوی باسە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر ڕۆژانە پرۆسەی تەعریب لە كەركوك بەردەوامی هەیە