قاسم سوله‌یمانی سه‌رپه‌رشتی چه‌ند تیمێكی كوشتن له‌ عێراق ده‌كات

 

کۆماری ئیسلامی ئێران چەند تیمێکی کوشتنی ناردووەتە بەغدا و ئامانجیان بێدەنگکردنی ئەو کەسانەیە کە رەخنە لە دەستێوەردانی تاران لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەگرن.

بە گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی شەرقولئەوسەت، ھەواڵگری دەرەوەی ئێران بە ھەماھەنگی لەگەڵ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس ھەمان تەکتیکی لوبنان لە عێراقدا جێبەجێ دەکرێت ، کارەکانی دامەزراندنی تیمێکی راھێنراو و شارەزا لە تاکتیک و میتودەکانی تیرۆر و پاکتاوی کەسی و تەقینەوە و چاندنی مین و ژەھرخواردکردن پێک ھێنراوە، ئەو تیمە شارەزایەی كە لە عێراق پێک ھێنراوە ڕاستەوخۆ فەرمان لە (قاسم سولەیمانی ) وەردەگرن، كە سەرۆكی سوپاسی قودسی ئێرانی سەر بە گاردی شۆڕشی ئێرانن لە ژێر چەتری مەرجەعی باڵای قوم .

په‌یوه‌ست به‌ هه‌مان پرس رۆژنامەی(دەیلی مەیل)ی بەریتانی و (دێر شپیگل)ی ئەڵمانی چەند راپۆرتێکیان بڵاویكردۆتەوە ، ڕاپۆرته‌كانی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی دەیلی مەیلی به‌ریتانی ودێر شپیگلی ئه‌ڵمانی ، ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە کە بەرپرسانی ئەمنی بەریتانیا باسیان لەوەكردووە كە ئەو تیمە لە دوای هەڵبژاردنەكانی مانگی ٥ ی ئەمساڵەوە درووستكراوە بۆ درێژەدان بە مانەوە و ھەژموونی بەھێزی ئێران و سیاسەتەکانی ، چونكە ئامانجی ئێران ئەوەیە کە ڕۆڵێكی كاریگەری هەبێت لە پێکھاتە و داڕێژەرانی سیاسەتی حكومەتی نوێی عێراق.

هاوكات رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمنی وڵاته‌كه‌ی ئاشکرای ده‌كات و ده‌ڵێت :”بە فەرمانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، تیمەکان پێکهێنراون و ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە دەنگییان هەیە و دژی ئێران لە عێراق لێدوان دەدەن”.

دیارترین قوربانی ئەو تیمی ئێرانیه‌ (عادل شاكر تمیمی) بوو كە لە ئەیلولی ڕابردوو تیرۆركرا، عادل شاكر تمیمی تەمەنی ٤٦ ساڵبوو، یەكێك بوو لەوانەی كە خاوەنی ڕەگەزنامەی كەنەدی بووە، متمانەپێكراوترین هاوپەیمانی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق حەیدەر عەبادی بووە، ئەو هەمیشە هەوڵی دەدا ململانێکانی لە نێوان شیعە و سووننە نەهێڵێت، پیشتیوانێکی سەرسەختی ئاشتەوایی و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی.

یەکێکی دیکە لە قوربانییەکانی ئەو تیمەی قودس، شەوکی ئەلحەداد، هاوپەیمان و کەسێکی نزیکی موقتەدا سەدرە، کە خاوەن بیروباوەڕێکی نەتەوەیی بووە و دژی هەژموونی ئێران لە عێراق کاریکردووە.،حەداد لە تەمموزی رابردو کوژرا چونکە ئێرانی بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمەتبارکربوو، داوی ئەویش، هەوڵی کوشتنی رادی ئەل تامی درا، راوێژکاری عەلی سیستانی، بەوەی داوای کەمکردنەوەی هەژموونی ئێرانی لە عێراق کردبوو.

جیا لە ناردنی ئەو تیمانە، ئێران نیازی هەیە لە رێگای سوپا و کەتیبەکانی حزبوڵڵا چەک بەقاچاخ بەرێتە عێراق و هێرشبکاتە سەر ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی رۆژئاوا لە عێراق، وەک چۆن پێشتر هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە بەسرە.

سەرچاوەکان /
شرق الأوسط
دیر شپیگل
دەیلی مەیل

Back to top button