سۆران عومهر ئامادە نییە بچێتە بەردەم دادگا و زانیارییەكان ئاشكرا بكات
محەممەد حەسەنی رۆژنامەنووس ۱۱ ساڵ لەمەوبەر، بەھۆكارێكی نادیار بێسهروشوێن كراوه، تا ئێستا ھیچ زانیارییەكی لەبارەوە ئاشكرا نەكراوە، ئاخۆ كوژراوە یاخود ماوە و گیراوە.
كهسوكاری محەممەد حەسەنی رۆژنامەنووس دهڵێت :” تا ئێستا ھیچ زانیارییەكمان لەبارەی كوڕەكەمانەوە نیە، نازانن ماوە یاخود گیراوە، بهڵام سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی زانیاریی لەسەر شوێنبزربوونی كوڕهكهمان ھەیە، ناوبراویش ئامادە نییە بچێتە بەردەم دادگا و زانیارییەكان ئاشكرا بكات”.
ژمارەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەردەرگای پەرلەمان داواكاری خێزانی ئهو رۆژنامهنووسه بێ سهرو شوێنه وەرگرت و بەڵێنیاندا بە دایك و براو و خوشكەكانی دا، بەجددی كار لەسەر ئەو دۆسیە دەكەن تا ئەو كاتەی دۆسييهكه بە تەواوی یەكلا دەكەنەوە.