راكان سه‌عید جبوری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابه‌ش ده‌كات

راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته كارگێڕییه‌كانی پارێزگاكه به‌سه‌ر یاریده‌ده‌ر و راوێژكاره ئیدارییه‌كانیدا دابه‌شده‌كات.
به پێی نوسراوێكی راكان سه‌عید پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ، كه له ۲ی كانونی یه‌كه‌م ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست ” خواكوڕك ” كه‌وتووه، بڕیاردراوه به دابه‌شكردنه‌وه‌ی لێپرسراوێتی ده‌یان به‌ش و ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكه، له نێویاندا واژۆی نوسراوه فه‌رمییه‌كان و گرێبه‌ست و كاروباره‌كانی تری فه‌رمانبه‌ر و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان.
نوسراوه‌كه‌ی راكان سه‌عید پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك ، له ۱٤ خاڵدا كاركردنی له‌مه‌ودوای چه‌ندین به‌شی ئیداره‌ی پارێزگای رونكردۆته‌وه، له چوارچێوه‌ی رێكاره نوێیه‌كاندا ،له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و بڕیاری گۆڕانكارییه و كاركردن به‌پێی رێكاره نوێیه‌كان له ۱۰ی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركوك له كاتێكدایه به‌پێی واده ده‌ستوریی و یاساییه‌كان، پێویسته له‌نێوان ئه‌ركی په‌رله‌مانتاری یان پۆسته‌كه‌ی ئێستایدا خۆی یه‌كلاییبكاته‌وه كه تا ئێستا سوێندی یاسایی بۆ په‌رله‌مانتاری نه‌خواردووه
لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری یه‌كێتییه‌وه کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە دەست داوە و بە بریارێکی حکومەتی عێراق پارێزگارێکی سەپێنراوو دانراوە بۆ شاری کەرکوک یەکێتی ئەیەوێت ئەو پۆستە بە ھەر نرخێک بێت وەربگرێتەوە تا ئیستا چەندین ھەوڵ و رێکەوتنی ئەنجام داوە بەڵام شکستی ھێناوە .