بزوتنهوهی گۆڕان كاندیدهكانی بۆ جێگری سهرۆكی حكومهت وجێگری سهرۆكی پهرلهمان دیاری كرد
بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوەی داهاتووی شاندی پارتی و گۆڕان بە كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوە دەزانێ بۆ بڕیاردان لەبارەی ئەوەی ئایا بەشداریی حكومەت دەكات یان نا.
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان نایشارێتەوە پرسی بەشداری لە حكومەت، نێوخۆی بزووتنەوەكەی تووشی مشتومڕ كردووە و دابەشبوونێكی ئاشكرا هەیە “هەندێك بە توندی رەتیدەكەنەوە بچنە نێو حكومەت و هەندێكیش چوونە نێو حكومەت بە دەرچەی دەربازبوون لەو دۆخەی ئێستا دەزانن”.
لەنێو سەركردەكانی بزووتنەوەی گۆڕاندا ئەو دابەشبوونە بە ئاشكرا دەبینرێ، بەڵام كێشەی گەورەتری بزووتنەوەكە تەنیا بەشداریكردن و نەكردن نییە لە حكومەت، چونكە بەهۆی ئەوەی بەشێك لە سەركردەكانی ئەو بزووتنەوەیە زوویر بوون و لەماڵەوە دانیشتوون.
گۆڕان بەربژێری بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت هوشیار عومەر عەلی، بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی گۆڕان و عهلی حهمه ساڵح پهرلهمانتاری گوڕانیش بۆ پۆستی جێگری سهرۆكی پهرلهمان دیاری كردووه.
نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت:” لە كۆبوونەوەی یەكەمی گۆڕان و پارتیدا، هێندە وردەكاری باس نەكراوە تاوەكو بەرچاوی گۆڕان روون بووبێتەوە بۆ بەشداریی لە حكومەت :”هەردوولا دەسەڵاتی بڕیاردان و وردەكاریی زۆریان لانەبوو، بەڵام ئەمجارە كۆبوونەوەی گۆڕان و پارتی جیاواز دەبێت و ئەو كاغەزەی پارتی دەیخاتە بەردەم گۆڕان، ئەوەی تێدا دەبێت كە گۆڕان چ پۆستێك لە حكومەت وەردەگرێت و بەرنامەی حكومەت چۆن دەبێت، دواتر گۆڕان ئەو كاغەزە دەباتە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی و گشتی و لەوێ بڕیاری لەسەر دەدرێ”.