خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ولێر لاده‌برێت
دەستەی گشتی گومرگەكانی عیراق بڕیاریدا بە لابردنی ئەو خاڵە گومرگیانەی لەنێوان كەركوك- سلێمانی، كەركوك- هەولێردا دانرابوون.
بڕیارەكە تایبەتە بە لابردنی هەردوو خاڵە گومرگی نێوان (باكوری كەركوك- شێراوە)، (خۆرهەڵاتی كەركوك- لەیلان).
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق ئاراسته‌ی خاڵه گومرگییه‌كانی كه‌ركووك و شێراوه‌و له‌یلان و فایده كراوه و له‌لایه‌ن ماهر ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی ناوچه‌كانی “باكوور” واژووكراوه، تێدا هاتووه: ” به پشتبه‌ستن به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی رۆژی 3ی12ی2018 له‌نێوان گومرگی ناوچه‌ی “باكوور” و ده‌سته‌ی گشتی گومرگ و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی و گومرگیی له ده‌سته‌ی گشتی گومرگ، بڕیاردرا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانی گومرگ له خاڵه گومرگییه‌كانی فایده و شێراوه‌و و له‌یلان بكشێنرێنه‌وه و بگه‌ڕێنرێنه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگ و به زووترین كات ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ بكرێت”.