چاودێرانی سیاسی: 6 مانگی تر سه‌ركه‌وتن و ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی بارزانی بۆ به‌غدا ده‌رده‌كه‌وێت

پاش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا، له‌ئێستادا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له په‌ره‌سه‌ندن دایه، ئه‌مرۆ چه‌ند خاڵێكی گومرگی كه له‌ماوه‌ی رابردوو دانرابوون، ئێستا له‌نێوان هه‌رێمی ناوچه‌ك كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌گیرێت چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له ماوی 6 مانگی داهاتوو ته‌واو بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت”.
سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا ده‌نگدانه‌وه‌ی ناوه‌خۆی و نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ی به‌دوای خۆ دا هێنا، رۆژنامه بیانیه‌كان له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی نووسیبوویان كه به‌سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاسایی بۆته‌وه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه چاودێرانی سیاسی له‌ناوه‌خۆ هه‌رێمی كوردستان پێیان وایه، سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا سەركەوتوو بووە و تەوقوع دەكرێ لە ماوەی شەش مانگی ئایندە كاریگەری لەسەر بابەتی بودجە و كەركوك و ناوچەكانی تر هەبێت و دوای ئەوەی حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی كامل بوو كێشەكانی تریش چارەسەر ببن. بەغدا پێویستی بە كوردستان و سەرۆك بارزانی و پارتییە بۆ باشتربوونی پەیوەندییەكان و دۆخی سیاسی و ئابووری”.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێشیان وایه” لایەنە عێراقییەكان سەردانەكەیان بە ئیجابی و جێگەی ئومێد داناوە. پێدەچێ قەناعەت لە لایان دروست بووبێت كە چارەسەری سەرەكی دیالۆگە تەنانەت ئەوانەی وەهمی لەناوبردنی هەرێمیشیان لەسەردا بوو جۆرێك لە پەشیمانیان پێوە دیارە. بە وازحی سەرۆك بارزانی بە هەمووانی ڕاگەیاندووە كە دیالۆگ و نزیكبوونەوەمان پەیامی ئاشتیە بەڵام نەك لەسەر حسابی ستراتیژی و مەبادیئمان”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه،دوای ئەوەی حكوومەتی تازەی عێراق پێكهێنرا ڕێكەوتن كراوە بۆ چارەسەركردنی یەك بە یەكی كێشەكان و قسەشیان لەگەڵ كراوە. ئەو ڕێكەوتنە لەگەڵ ئەو لایەنانە كراوە كە مەیدانین و لەسەر ئەرزی واقیع بڕیار بەدەست و عەمەلین، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” ئێستا تەرحیبێكی ناوەخۆی و هەرێمایەتی و دەولی هەیە بۆ پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و ئەوەیش پێگەی هەرێمی قورس و بەهێز كردووە. هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك بۆ هەموو لایەك تەنانەت نەیارە ناوخۆییەكانیش دەركەوتووە كە سەرۆك بارزانی و پارتی تەوەری سەرەكیی گەلی كوردستانن و پارتی و بارزانی نوێنەرایەتیی دۆزی گەلی كورد دەكەن.