له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆ و عێراق و هه‌رێمایه‌تی و جیهانی پێشنیاری كاندید بوونی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی كراوه‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، بریاری كاندید كردنی هه‌ردوو كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌لایان پارتی دیموكراتی كوردستان” نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی” پێشنیاری ناوه‌خۆی و عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی پارتی و به‌تایبه‌تی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كاكه‌مین نه‌جار، مەسروور بارزانی بە ئەزموونەكانی دەتوانێ بەسەر گرفتەكاندا زاڵ ببێ و پلانی پارتی بۆ بنیاتنان كوردستانێكی بەهێز پیادە بكات و كەسایەتی و تواناكانی نێچیرڤان بارزانیش یارمەتیدەر دەبێ بۆ ئەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم بەهێز و كارا بێت و لە خزمەت گەلی كوردستان و ئامانجەكانی پارتی بێت”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی پارتی، نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن له‌ژێر رێنمایه‌كانی مه‌رجه‌عی باڵای كوردستان دا ده‌بن، بۆیه‌ به‌رپرسانی پارتی پێیان وایه‌ ئەو بڕیارانەی سەرۆك بارزانی و پارتی بۆ دیاریكردنی هەردوو كاندید كۆتایی بە مشتومڕی ناحەزان دەهێنێ و دەرگە لەسەر زۆر ئەگەر دادەخات و هێزی هەردوو كاندید كە لە ڕاستیدا سەرمایەن بۆ پارتی و كوردستان دەخاتە خزمەت بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز.

هه‌روه‌ها به‌رپرسانی پارتی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ گوایه‌ پارتیش باڵی تێدایه‌، ناكۆكی هه‌یه‌، ده‌لێن” هیچ حزبێك لە عێراق و كوردستان لەڕووی ستراتیژی و مەركەزیەت و یەكگرتوویی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێز نییە. بۆیەشە هەم عێراق هەم وڵاتانی جیهان باشتر دەتوانن تەعامول لەگەڵ پارتی بكەن نەك لەگەڵ حزبە پەرتەوازە و فرەكوێخاكان. ئەمە خاڵێكی بەهێزی پارتییە.

Back to top button