سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لوبنان و شاندێكی بارزگانی ئەو وڵاتەكرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له باره‌گای بارزانی، سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان، جوبران باسیل و شاندی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرسه جێ بایه‌خه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێكران.
دواتر شانده‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئێواره خوانێكیان بۆ رێكخرا.
ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای لوبنانی به سه‌رۆكایه‌تی جوبران باسیل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكوومییه‌وه پێشوازییان لێكرا.
بڕیاریشه له‌و سه‌ردانه‌دا شاندی لوبنانی ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم ساز بكه‌ن و گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی، ئه‌منی، سیاسی و بواره‌كانی دیكه بكه‌ن، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ش، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه و ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێم واژوو ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ولێر رایگه‌یاند، جگه له بوونی 4 وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار به‌و بوارانه‌ی كه سه‌ردانه‌كه‌یان له‌پێناو ئه‌نجامداوه، ژماره‌یه‌كی زۆری بازرگانی لوبنانیش یاوه‌ری شاندی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.