خۆپیشاندەرە چاكەت زەردەكانی بەسرە هەلیانكوتایە سەر بینای پارێزگاو گرژی و ئالۆزی دروستبوو

 

دوای دەسپێكردنەوی خپیشاندانەكان لە بەرامبەر خراپی رەوشی ژیان لە بەسرەو كەمی خزمەتگوزاریەكانی حكومەت جارێكی دیكە خەلكی ئەو پارێزگایە رژانە سەر شەقامەكان, ئەوجارە بە ناوی چاكەت زەردانی بەسرە, هەلیان كوتایە سەر پارێزگای بەسرە, لە ئەنجامدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران روویدا.
سەرچاوە هەواڵییەكانی شاری بەسرە بڵاویانكردەوە، هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران چەكەكانیان بەكارهێنان و خۆپیشاندەرانیش بە دار و بەرد رووبەڕوویان بوونەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ زیانێكی گیانی نەزانراوە.

لەلایەكی دیكەوە میدیا عێراقییەكان ئاشكرایانكرد، هێزە ئەمنییەكانی ئەو شارە بۆ دامركاندنەوەی دەنگی خەڵك، دەستیان بە هەڵمەتێكی دەستگیركردنی چالاكوانان كردووە و، لەم چوارچێوەیەشدا ژمارەیەك كامێرامان و رۆژنامەنووسیش دەستگیر كراون، كە رۆماڵی رووداوەكانیان دەكرد.

دوای ئەوەی خەڵكی فەرەنسا لە خۆپیشاندانەكانی شاری پاریس بە چاكەتی زەرد رژانە سەر شەقامەكان و ئەو پۆشاكەیان كردە درووشمی خۆپیشاندانەكانیان لە دژی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی، خۆپیشاندەران و چالاكوانانی شاری بەسرەش هەمان درووشمی پۆشاكییان دایە بەر خۆپیشاندانەكانیان.

Back to top button