سلێمانی شایستەی رەفتاری ناشرینی كاربەدەستانی سلێمانی نیە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەردە لەسەر پەیكەری شار لە بەردەم دەركی سەرای شاری سلێمانی لادرا, مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر “پەیكەری شار” وتارێكی پێشكەشكرد.
لە وتارەكەی مەلابەختیار رەخنەی لە هەندێك لە كەسانی سیاسیی و ئیدارەی شارەكە گرت بەوەی بوونەتە مایەی ناشیرین كردنی هەندێك دیوی كاری سیاسی و ئیداری شارەكە و رایگەیاند، سلێمانی شایستەی ئەوە نییە هەندێ بەرپرس و كاربەدەست و خەڵكانی نا شایستە و بێ بیروباوەڕی دیموكراسی كاری دزێوی وەها بكەن، خەڵك زویر و ناڕازی بكەن.

شایەنی باسە بە هۆی ناكۆكی سیاسی نێوخۆی یەكێتی مەلابەختیار ئێستا بەشداری كۆبوونەوەكان بڕیاری سیاسی ئەو حزبە ناكات چەند جارێك رایگەیاندووە حزب كەوتۆتە دەست كەسانێكی نەزان بە سیاسەت.

Back to top button