ئه‌وانه‌ی یاری له‌شجوانی ده‌كه‌ن پێویسته ئه‌م خواردنانه بخۆن
به‌پێى ماڵپه‌ڕى” فیتنه‌سس مه‌رچۆلا” وه‌رزشى باسی له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ڕۆژانه یارى له‌ش جوانى ده‌كه‌ن له هۆڵه تایبه‌تییه‌كان ، كه چه‌ند هه‌ست به ئازارى ماسولكه‌كانیان ده‌كه‌ن و گرژ ده‌بن به‌هۆى ئه‌و جووڵه و یارییه‌وه .
ماڵپه‌ڕى” فیتنه‌سس مه‌رچۆلا” كۆمه‌ڵێك خواردن و خواردنه‌وه ده‌خاته ڕوو كه پێویسته ئه‌و كه‌سانه بیخۆن ، چونكه ئازاریان به‌ته‌واوى كه‌م ده‌كاته‌وه :-
• كاكاو : زۆر گرنگه هه‌وڵ بده دواى ته‌واو بوونت له یارى له‌ش جوانى كوپێك كاكاو بخۆیته‌وه ، چونكه یارمه‌تى خاووبوونه‌وه‌ى ماسولكه‌كانت ده‌دات و ئازارت كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر په‌ستانى خوێن و كۆلیسترۆڵدا ده‌گرێت .
• قاوه : خواردنه‌وه‌ى دوو كوپ قاوه زۆر گرنگه ، چونكه گرژى و ئاڵۆزى مێشك و ماسولكه كه‌م ده‌كاته‌وه .
• هێلكه : هێلكه زۆر گرنگه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه یارى ئاسن ده‌كه‌ن ، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین و پێویسته ڕۆژانه دواى هه‌موو یارییه‌ك هێلكه بخۆن ، چونكه له‌شیان زیاتر به‌هێز تر ده‌بێت .
• دارچینى و زه‌نجه‌بیل : خواردنه‌وه‌ى گیراوه‌ى زه‌نجه‌بیل و دارچینى زۆر گرنگه بۆ وه‌رزش وانى یارى ئاسن ، چونكه ئازارى ماسولكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه.