جوانترین میوانخانەی جیهان لە ژێر زەوی دا

جیاواز لە وڵات و ناوچەکانی تر لە پێناو خزمەتی زیاتر و سرنج ڕاکێشانی گەشتیاران لە وڵاتی چین و لە سەر ئاستی جیهان یەکەمین و سرنج ڕاکێشترین و جوانترین هوتێلی گەشتیاری بەقوڵای ( ۸۸ ) مەتر لەژێر زەوی دروستکرا .

پێگەی هەواڵی ( cgtn ) چینی بڵاوی کردەوە لە شاری شەنگهای چین” میوانخانەی چاڵی قوڵ ” لە ساڵی ۲۰۰٦ و دەست بە بنیاتنانی کرا ، هەفتەی ڕابردوو ئەم میوانخانە سەرنج ڕاکێشە کرایەوە کە( ۸۸ )مەتر لە ژێر زەوی و لە ناوچەیەکی دڵڕفێنی گەشتیاری دروستکراوە ، ئەگەرچی وابڕیار بوو لە ساڵی ۲۰۱٤ دا کارەکانی تەواو بکرێت بەڵام بەهۆی تەواوکاری زیاتر و چەند گۆڕانکاریەک دواخرا .

ئەم میوانخانەیە لە پۆپپینگ بنیات نراوە کە شوێنێکە لە ساڵانی جەنگی جیهانی دووەم بەردی لێدەرهێنراوە و داوی پشتگوێ خستنی لەم میوانخانە سەرنج ڕاکێشەی لێ دروستکرا کە بە میوانخانەیەکی جیهانی ( ۵ ) ئەستێرەی ناوبانگی کردوە لە پێکهاتوە لە ( ۱۸ ) نهۆم کە (۲ ) نهۆمی لە ئاست ڕووی زەوی و (۱٦ ) نهۆم لە ژێر زەوی دایە ، کە پێکهاتوە لە ( ۳۳٦ ) ژووری میوان ، و گشت پێداویستی و خزمەت گوزاری گەشت و گوزار لەم میوانخانە بەناوبانگە دەستەبەر کراوە کە بۆ هەر شەوێک مانەوە نزیکەی ( ۵۷۰ ) دولاری ئەمریکی خەرجیەتی ، کە گەشتیاران بەشێوەی ئۆنلاین داواکاری مانەوە تۆمار دەکەن .

Back to top button