ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئینتەرنێتی مۆبایله‌كانیان لە WiFi خێراترە

ئینتەرنێتەکان بە تەکنەلۆژیای ڕاوتەر یان هەر ئینتەرنێتێکی دیکە بە شێوەی وایفای بەسەر ئەو ئینتەرنێتانە زاڵن کە خۆیان لە G٤ دەبیننەوە، بەڵام ئەمە ڕاست نییە – لە هەندێک وڵاتە پێشکەوتووەکان و ئەوانی دیکە، ئینتەرنێتی مۆبایل بە ڕێژەیەکی زۆر لە ئینتەرنێتە وایفایەکان باڵادەستترن و بەڵکو دەکرێت وایفای بۆیان سەرئێشەیەک بێت. لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە ئینتەرنێتی مۆبایل (G٤) لە هی ئەوانەی بە وایفای کار دەکەن خێراترە؛ ئەمەش لە هەندێک وڵاتەکانی ئەوروپا و ئەفریقا و ئەمریکای لاتین… هەندێک جاریش جیاوازی خێراییەکە دەگاتە گێگابایت.
 
لە وڵاتێکی وەک ئوستوڕاڵیا و عومان و ٣٠ وڵاتی تر ١٠ مێگابایت داگرتن لە چرکەیەکدا یان زیاتر هەیە زیاتر لە ئینتەرنێتێکی وایفای ، لە زۆرێک وڵاتان ئینتەرنێتێکی بەهێزی وایفای و مۆبایلیان هەیە، بەڵام وایفای باڵادەستترە و ئەمەش سەیر نییە، لەوانە هۆنگ کۆنگ و سەنگافوورە و کۆریای باشوور. هەرچۆنێک بێت لە هەندێک وڵات ئینتەرنێتی مۆبایل (LTE) لە خێرایی داگرتنی زانیارییەکاندا لە هەندێک وڵات خێراترە، ئینتەرنێتی مۆبایلی لوبنان ٢٥ مێگابایت خێراتر لە ئینتەرنێتی وایفای دادەگرێت، سێرێکی ئەم گرافیکە زانیارییە بکە:
 
سه‌رچاوه‌ : پیگه‌ی Kitn
Back to top button