پێشبینیه‌كانی ٤۸ كاتژمێری كه‌شناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای ٤۸ كاتژمێری شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە ۵ی كانونی یەكەمی ۲۰۱۸، ئاسمانی شارەكانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت لەزۆربەی كاتەكاندا، هەندێك كاتی ئێوارە لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵدایە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەینێ پێنجشەممە 6ی كانونی یەكەمی 2018، ئاسمانی هەرێم، هەوری باراناوی دەبێت لەهەندێك ناوچە بارانبارینەكە زیاتر دەبێت.

 

Back to top button