یه‌كێتی داوای جێگری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ده‌كات
ئەو داواکارییانەی یەکێتی هەیەتی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئەو پشکانەیە کە بەشێکی بزووتنەوەی گۆڕانیش نیازیوایە وەریانبگرێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای جێگری سەرۆکی هەرێم، کە کاندیدیان بۆ ئەو پۆستە قوباد تاڵەبانییە،جێگری سەرۆکی حکومەت دوو بەربژێریان هەن، ئەوانیش حاکم قادر و دەرباز کۆسرەت رەسوڵە. هاوکات داوای سەرۆکی پەرلەمانیش دەکەن، بۆ ئەو پۆستەش دوو بەربژێریان هەن، ئەوانیش بێگەرد تاڵەبانی و رێواس فایەقە، لە وەزارەتەکانیش داوای وەزارەتەکانی پێشمەرگە و داراییان کردووە.
لای خۆیه‌وه قوباد تاڵەبانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی توویتەر نووسیویەتی و ده‌ڵێت : “ده‌رگام له‌هیچ پێشنیازێك دانه‌خستووه، من چاوه‌ڕوانی گفتوگۆكانی یه‌كێتیم له‌گه‌ڵ پارتی، یه‌كێتی هه‌ر ئه‌رك و لێپرسراوێتییهكم پێبسپێرێت جێبهجێیدهكهم”.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش داوای جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانیان کردووە، پێشتریش داوایانکردبوو جێگری سەرۆکی حکومەتیان پێبدرێت، لەگەڵ دوو وەزارەت لە نێوان وەزارەتەکانی دارایی، پێشمەرگە، پلاندانان و سامانە سرووشتییەکان.
ڕۆژی دووشەممە ۳ی۱۲ی۲۰۱۸ پارتی دیموکراتی کوردستان كاندیده‌كانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت بۆ چوارساڵی داهاتوو یەکلایی کردەوە و نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی بۆ سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم كاندیدکران.