مهحمود عوسمان :مەسروور بارزانی لە کاروباری ئاسایش سەرکەوتوو بووە ولە حکوومەتدا بەتەنیا نییە
د.مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد لە بارهی كێشهكانی نێوان هەولێر و بەغدا وپێكهێنانی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕاگەیاند: ”خۆی هەرێمی کوردستان کێشەی زۆرە و لەگەڵ بەغداش بە هەمان شێوە، بۆیە دوای دانانی وەزارەتەکانی بەغدا و پێکهێنانی حکوومەتی خۆمان لە نێوان هەردوو لا گفتوگۆی جدی دەست پێ دەکات“.
د.مەحمود عوسمان پێشنیار دەکات کە لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم وەزارەتێک بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەبێت و دەڵێت: ”کاتێک لەگەڵ بەغدا کێشەمان هەبێ، لەو وەزارەتە چارەسەر دەکرێت، لە ڕابردووش دا پەیوەندیمان هەبووە لەگەڵیان، بەڵام بە شێوەیەکی پچڕپچڕ بووە و دەزگایەکی لێپرسینەوە نەبووە، بۆیە ئەمە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشەکان“.
د.مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری کورد ئاماژە بەوە دەکات دهشلێت: ”لەگەڵ هەریەکە لە مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیدا کارم نەکردووە، بەڵام بە بۆچونی من هەردووکیان لەسەر ڕێباز و ڕێنمایەکانی کاک مەسعوددا کار دەکەن و دەڕۆن، واتە تیمێکن کە کاک مەسعود سەرپەرشتییان دەکات“.
مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری کورد دووپاتیشی کردەوە کە ”مەسرور بارزانی لە کاروباری ئاسایش سەرکەوتوو بووە و کەسێکی باشە، هەروەها ئێستا لە حکوومەتدا بەتەنیا نییە و کۆمەڵێک وەزیری لەگەڵ دەبێت لە کابینەی نوێ دا“.