نوری حه‌مه عه‌لی : پارتی پشكی شێر له‌پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌رده‌كه‌وێت
پارتی دیموكراتی كوردستان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا به پێی پشكی هه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ده‌كات ، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیش ناوی ئه‌و لایه‌نانه ئاشكراده‌كات كه له حكومه‌تدا به‌شدار ده‌بن.
نوری حه‌مه عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی و به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك، راگه‌یاند: چاوه‌ڕوانده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه ده‌ستپێبكات كه به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
نوری حه‌مه عه‌لی،به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك ،گوتی: هه‌رچه‌نده ئێمه ده‌توانین ۵۰+۱ ته‌واو بكه‌ین بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، به‌ڵام پێمان باشه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكه‌ن.
نوری حه‌مه عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی رونیشیكرده‌وه تائێستا پارتی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ۱۰ وه‌زاره‌ت له‌كابنه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌داوه، به‌لاَم ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه پشكی شێر له‌پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان، بۆ حزبه‌كه‌ی ده‌بێت، وتیشی: پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن، پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نوێ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌و میكانیزمه‌كه‌شی له دانوستانه‌كاندا دیاری ده‌كرێت.
نوری حه‌مه عه‌لی له‌باره‌ی گفتوگۆكانی شاندی پارتی و لایه‌نه‌كانی تر گوتیشی : له ئێستادا پارتی گفتوگۆ بۆ پێك هێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات، یه‌كگرتوو نه‌وه‌ی نوێ بۆ خۆیان بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونیان داوه .
نوری حه‌مه عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیشه‌وه،ده‌شڵێ: كۆمه‌ڵ تائێستا بڕیاری كۆتاییان نه‌داوه، جگه له‌وه‌ش ئه‌وان مه‌رج بۆ ئێمه داده‌نێن كه به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكه‌ن.