لاهوور جەنگی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی نه‌وه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كات

لاهوور جەنگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ، لە ڕێگەی ماڵپەڕی (میله‌ت)ه‌وه كه بۆخۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات ، نوسینێكی بلاوكردووه‌ته‌وه كه زیاتر له په‌یامێكی تایبه‌ت ده‌چێت كه ئاراسته‌ی نه‌وه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی كردبێت ،نوسینه‌كه له ژێر ناونیشانی (جڵەوی یەكێتیی بدەنە دەست لاهور) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت : یەكێتیەكان بە دوای فریادرەسێكدا وێڵن و یه‌كێتیه‌كان له نێوان دوو بژارده‌دان ،یا بێ هیوابوون و لەماڵەوە دانیشتن، یان پشتیوانیكردن لە هەنگاوەكانی ئەو كورە گەنج و خوێن گەرمەی ناوی “لاهور تاڵەبانی”یە.
ماڵپەڕەکەی لاهوور جەنگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له به‌شێكی تر‌و له رێگه‌ی ئه‌و وتاره بێخاوه‌نه‌وه ده‌ڵێت :” لاهور، لەمێژە بێ دەنگ و دورەپەرێزە و دەرناكەوێ ، یەكێتی هەنوكە حزبێكی بێ سەرە، لاشەیەكی بریندارە، ماڵێكی پەرتەوازە و وێرانە، هەر یەك لە بەرپرسانی باڵای ئەم حزبە لە ئاوازێك دەژەنێ و بە بەژن و باڵای خۆیدا هەڵدەڵێ ،دۆخی ئێستای یەكێتی و زۆنەكە، ئەوە دەخوازێ كە لاهور بە تەواوی جڵەوگیری بكات“.
ماڵپەڕەکەی لاهوور جەنگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رله وتاره‌كه‌دا ده‌شڵێت :” یەك تۆز وردتر بروانن تێدەگەیت كە لاهور لە ئێستادا دەسەڵاتی بەسەر كۆی ناوچەكەدا هەیە كە پێی دەڵێن زۆنی سەوز،هەنوكە لاهور ئەمری واقعە و دەبێ تەعامولی لەگەڵ بكرێ و لاهور تاڵه‌بانی گه‌نجێكه لەناو هەموو گەنجانی یەكێتی و تەنانەت خێزان و بنەماڵەی تاڵەبانیشدا كەس هاوشانی نیە”.
له كۆتایی وتاره‌كه‌دا ماڵپەڕەکەی لاهوور جەنگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ربۆ كوره‌كانی تاڵه‌بانی نوسیویه‌تی:” هەرچی پەیوەندی بە یەكێتیەكانەوە هەیە ئەوەیە باشترە بچنە ژێر باڵی لاهور و جڵەوی یەكێتی بدەنە دەست، ئەگینا بروام وایە گەر ئەوە نەكەن تا ماون دەبێ دەست بە كلكی ئەسپەكەوە بگرن”.
به بۆچوونی چاودێران پێیانوایە کودەتایەکی سپی لە ناوچەی زۆنی سەوز و نیلی بەڕێوەیە و لاهوور جەنگی هەوڵەکانی بۆ پەراوێزخستن و کۆنتڕۆڵکردنی کوڕەکانی تاڵەبانی لەلایەک و کۆسرەت ڕەسووڵ و سەرکردەکانی دیکەی یەکێتی لەلایەکی دیکەوە، چڕتر دەکاتەوە و بۆ ئەمەش هێز و دارایی بە دەستەوەیە.