ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی به‌رێوه چوو
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ۵ی۱۲ی۲۰۱۸ ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوان لە گەرمیان یادی پێنجەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی کرایەوە.
پرسی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی كه هه‌میشه ناوی مه‌حمود سه‌نگاوی پێوه ده‌لكێنرێت ،كه‌سێكی زیندوی تاوانه كه تا ئێستا بكوژ له‌سه‌روی یاساوه‌یه و ئاماده نییه ڕاستییه‌كان ئاشكرا بكات.
قوباد تاڵه‌بانی كه ئه‌وكات جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو له پڕێس كۆنفرانسێكدا په‌یامێكی بۆ مه‌حمود سه‌نگاوی نارد‌و گووتی :” “ئه‌وانه گه‌نده‌ڵن، بهكامل بۆیاخه‌وه دێنه سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن و باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن و به‌ره‌كانی جه‌نگ چۆڵ ده‌كه‌ن و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌فرۆشن و ڕۆژنامه‌نووس ده‌كوژن” .
لێدوانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی ئه‌و گومانانه‌ی زیاتر له‌ناو پسپۆرانی یاسایی و چاودێران و خه‌ڵكیشدا زه‌ق كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه ناوخۆیییه‌كانی یه‌كێتی كاتی ئه‌وه هاتبێ به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی، نهێنییه‌كانی یه‌كتر هه‌ڵماڵن.
تاوانی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی به هه‌موو پێودانگێك له ئه‌ستۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و خودی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه هه‌ڕه‌شه‌ی له كاوه گه‌رمیانی كردبوو .
رۆژنامه‌نووس كاوه ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری “ڕایه‌ڵ” و په‌یامنێری هه‌فته‌نامه‌ی “ئاوێنه”، دوای ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر مه‌حموود سه‌نگاوی له گۆڤاره‌كه‌یدا بڵاو ده‌كاته‌وه، ناوبراو پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی پێوه ده‌كات و وێڕای جنێودان، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كات ، دواتر له پێنجی كانوونی یه‌كه‌می ۲۰۱۳ به‌رچاوی دایكییه‌وه له گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتنی شارۆكه‌ی كه‌لار تیرۆر ده‌كرێت .