ئهو كهسهی تهقهی له دكتۆر كهمال ئهحمهد كرد دهستگیر كرا
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ۵ی كانونی یەكەمی ۲۰۱۸ عەمید ئاسۆ شێخ تەها،بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ،لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا گووتی:”هێزەكانیان لەناو شاری سلێمانی ئەو كەسەیان دەستگیركردووە كە رۆژی دووشەممە تەقەی لەد.كەمال ئەحمەد كرد.”
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی گووتیشی:” تۆمەتبارەكە دانیشتووی دەرەوەی شاری سلێمانییە بەناوی (ه.ع.ك) لەدایكبووی ساڵی ۱۹۸۲، پیشەی كاسبە و لەبەردەم پۆلیسدا دانی ناوە بەئەنجامدانی تاوانەكەیدا.”
عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی دهشڵێت:” تۆمەتبارەكە تەنها خۆی ئەو تاوانەی ئەنجامداوەو كەسی تری لەگەڵدا نەبووە، پێشتر دەمانچەیەكی لەجۆری میكارۆڤ كڕیوەو تاوانەكەی پێ ئەنجامداوە، دوێنێ سێشەممەش دەمانچەكەی فرۆشتووەتەوە.”
ڕۆژی دووشەممە ۳ی كانونی یەكەمی ۲۰۱۸، د.كەمال ئەحمەد سەعید، پزیشكی نەشتەرگەریی و مامۆستای زانكۆی سلێمانی لە نۆرینگەكەی خۆی لەلایەن چەكدارێكەوە بەدەمانچە ، تەقەی لێكراو بەسەختی برینداركرا.