نەتەوەیەکگرتووەکان: داعش حەوت هەزار کەسی بە بارمتە گرتووە
لەگەڵ ئەوەی لاواز بوونی پێگەکانی داعش لە سوریا و عێراق زۆر باسی لە بارەوەدەکرێت، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانی خۆی لەچارەنوسی نزیكەی 7 هەزار كەس راگەیاند كە لەناو پارێزگای دێرەزوور لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بەبارمتە گیراون.
میشێل باشلیە كۆمسیاری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ لە پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: “لەبارودۆخی پارێزگای دێرەزوور نیگەرانین، پێش چەند هەفتەیەك لەبارودۆخی ئیدلب نیگەرانبووین بەڵام ئەمڕۆ دەبینن كە هاووڵاتیانی مەدەنی زیاتر وەك قەڵغانی مرۆیی بەكار دەهێنرێن و تائێستا هاووڵاتیان باجی كێشمەكێشەكان دەدەن”.
وتیشی: “نزیكەی 7 هەزار هاووڵاتی مەدەنی لەناوچەكانی ژێر دەستی داعش بە بارمەتە گیراون و هەروەها ئەو چەكدارانە بەردەوامن لەكوشتنی ئەو هاووڵاتیانەی كە گومانیان لێدەكەن كە پەیوەندیان بە هێزەكانی سوریای دیموكرات یان گروپەكانی ترەوە هەیە”.
باشلیە داواش لەسەرجەم گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن و حكومەتی سوریا دەكات كە رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی بگرنەبەر و سەرجەم هێزە چەكدارەكان لەناوچە مەدەنییەكان ببنە دەرەوە