چارەسەركردنی وشكبونەوەی قوڕگ بەشێوەیەكی سروشتی
ووشكبوونەوەی قوڕگ نەخۆشیەكی باوەو زۆرجار بەبێئەوەی هۆكارەكەی بزانین توشی دەبین زۆرجار كەسی تووشی كۆكەیەكی زۆرمان دەكات بۆ چارەسەركردنی ئەم نەخۆشیە پزیشكان چەند رێگەیەكی سروشتیان داناوە
1-ئاو میوەو شلەمەنیەكان بەبڕێكی زۆرتر بەكاربێنەو هاوکات لەو خواردنەوانە دووربکەوەرەوە کە کافاینی زۆر تێدایە، چونکە جەستە وشکدەکاتەوە.
2-بایەخ بە خواردنی بیبەربدە، چونکە یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ وشکبوونەوەی قورگ.
3-باشترە خواردنەکانت گەورە نەبێت، بەتەواوی ورد کرابێت و پارچەی بچوک بێت.
4-پێش نوستن بۆنی نەعنا هەڵمژە یان بیخۆ، چونکە رێگری لە هەوکردنی قورگ دەکات، شەربەتی لیمۆی گەرم لەگەڵ هەنگوین تێکەڵاوبکە بیخۆرەوە، بۆ ئەوەی وشکبوونەوەی قورگ نەهێڵێت