بەرهەمی شیرە مەنیەكان نەخۆشیەكانی دڵ كەم دەكەتەوە

خۆراکناسانی زانکۆی ماکماستەر لە کەنەدا رایدەگەیێنن، رۆژانە خواردنی سێ ژەمی بەرهەمە شیرەمەنییەکان، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەرێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
 
د. دێهقان مەهشید، پسپۆری خۆراک لە زانکۆی ماکماستەر و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ” بۆماندەرکەوتووە، ئەوانەی رۆژانە هیچ ژەمێکی بەرهەمە شیرمەنییەکان لەوانە ماست، پەنیر و شیر ناخۆن، مەترسی تووشبوونییان بە نەخۆشییەکانی دڵ زۆر زیاترە بەبەراورد بەوانەی بەرهەمە شیرمەنییەکان دەخۆن”
 
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە روونیشیدەکاتەوە ” ئەوانەی هیچ بڕێک لەبەرهەمە شیرمەنییەکان ناخۆن، پێویستە لەلایەن پزیشکان و کەسانی دەرووبەرییان هانبدرێن، بەتایبەت بۆ خواردنی ماست، کە سوودی تەندروستی ئێجگار زۆری هەن”
 
پسپۆرانی خۆراک لە زانکۆی ماکماستەر لە توێژینەوەکەدا کە لەسەر 137 هەزار کەسی تەمەن 30-70 ساڵان ئەنجامییانداوە، دوای نۆ ساڵ لە بەدواداچوون بۆ باری تەندروستی بەشداربووان، خۆراکناسانی کەنەدی بۆیاندەرکەوتووە، ئەوانەی رۆژانە یەکێک لە بەرهەمە شیرمەنییەکان دەخۆن مەترسی تووشبوونییان بە نەخۆشییەکانی دڵ بەرێژەی %34 کەمدەکاتەوە.
 
خۆراکناسە کەنەدییەکان رێنماییدەدەن رۆژانە لایەنی کەم سێ ژەم لە بەرهەمە شیرمەنییەکان بخورێت کە ئەویش دەکرێت 244 ملیلیتر شیر یان 244 ملیلیتر ماست یاخود 15گرام پەنیر بێت.
Back to top button