هاوژینی تۆمه‌تباره‌كه‌ : دكتۆر كه‌مال ئه‌حمه‌د پێی گوتین به‌ هه‌ڵه‌ نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ كردوون

دوای کەمتر لە ۷۲ کاتژمێر ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە د. کەمال ئەحمەد، كرد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیر کرا، بەڵام لەکاتی ئاشکرا کردنی تاوانەکە بۆ راگەیاندکاران، بەدەنگی بەرز ھاواریکرد “قسەم ھەیە”، به‌ڵام پۆلیس ڕێگه‌ی لێده‌گرێت و ناهێڵیت قسه‌ی خۆی بكات .

هاوژینەكەی ئەو تۆمەتبارەی كە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا تەقەی لە پزیشكەكەی شاری سلێمانی كرد، ڕاگەیاند:”لە ساڵی ٢٠١١ هاوسەرەكەم نەشتەرگەری نەخۆشی دەوالی بۆ كراوە لای پزیشك كەمال ئەحمەد، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ بارودۆخی خراپتر دەبوو و نەشتەرگەرییەكەی سەركەوتوو نەبوو”.

هاوژینی تۆمه‌تباره‌كه‌ گوتیشی:” چەندین ساڵە هاوسەرەكەم بەدەست ئەو نەخۆشیەوە دەناڵێنێت و توشی ئازارێكی سەخت بوو لە سكیدا و چەندین جار سەردانی دكتۆر كەمال ئەحمەدمان كرد بەڵام بێ ئەنجام بوو”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:” دواتر چووینەتە لای دكتۆری تریش پێیان وتووین توشی شێرپەنجە بووە و چارەسەركردنی دژوارە و دواتر لە ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٨ دوو نەشتەرگەری لە قۆڵۆن و میزڵدان ئەنجامدا، بەڵام پشكنیەكانی هەر وەكو خۆی بوو ئازاری هەبووە”.

هاوژینی تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ڵێت :” هەمیشە مێردەكەم دەیوت دكتۆر كەمال توشی ئەو هەموو نەخۆشیەی كردووم ،هاوسەرەكەم دواین جار كە سەردانی دكتۆر كەمالی كردووە ڕەمەزانی ئەمساڵ بوو، دكتۆر كەمال پێی وتین دوو دەمارم بە هەڵە گرێداوە ئەوە بۆت دەكەمەوە”

گوتیشی :” دوێنێ پۆلیس ڕێگری كردووە لە ئەوەی هاوسەرەكەم قەسە خۆی بكات، بڕوا ناكەم هاوسەرەكەم دانی بە ئەوەدا ناوە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە” و داواشی لە بەرپرسانی ئەمنی كرد، ڕێگەی بدەن هاوسەرەكەی قسەی خۆی بكات و ڕاستییەكان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكات.

Back to top button