ئه‌نگێلا مێركڵ هه‌شته‌مین جار نازناوی به‌هێزترین ئافره‌تی جیهانی پێده‌به‌خشرێت
گۆڤاری “فۆربس”ـی ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌شته‌م جار له‌سه‌ر یه‌ك، نازناوی به‌هێزترین ئافره‌تی جیهان ده‌به‌خشێته ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا.
دوای ئه‌وه‌ی مێركڵ ئاشكرای كرد كه به نیاز نییه جارێكی دیكه خۆی بۆ پۆستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێرێته‌وه.
گۆڤاری “فۆربس”ـی ئه‌مه‌ریكی نوسیوویه‌تی و ده‌ڵێت: “رای گشتی ئه‌و پرسیاره گه‌وره‌ی بۆ درووست بووه كه كێ شوێنی مێركڵ ده‌گرێته‌وه‌و چی رووده‌دات پاش ئه‌وه‌ی مێركڵ ده‌سه‌ڵات جێده‌هێڵێت؟.
پله‌ی دووه‌م وه‌ك ساڵی رابردوو دراوه‌ته‌وه تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا، پاش ئه‌وه‌یش سه‌رۆكی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، كریستین لاگارد پله‌ی سێیه‌می گرتووه.
هه‌روه‌ها ماری بارا، سه‌رۆكی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی، جه‌نه‌راڵ مۆتۆرزی ئه‌مه‌ریكی له پله‌ی پێنجه‌م دایه و پاش ئه‌ویش ئه‌بیگێل جۆنسۆن، سه‌رۆكی كۆمپانیای فیدێڵتی ئه‌مه‌ریكی بۆ وه‌به‌رهێنان دێت.
هه‌روه‌ها گه‌نجترین ئافره‌تی ئه‌و لیسته، گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی، تایلۆر سۆفیاته كه ته‌مه‌نی ته‌نها ۲۸ ساڵه، به‌ڵام له پله‌ی ٦۸ دایه.