سندوقه ڕه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی نیگه‌رانه‌و به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی ناكات
دلێری سەید مەجید سندوقه ڕه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی نیگه‌رانه له یه‌كێتی و بەشداری لە دانیشتنەکانی مەکتەبی سیاسیی حزبه‌كه‌ی ناکات ، ماوەیەکە دلێری سەید مەجید هیچ بەشدارییەکی لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا نەکردووە و بگرە لە کار‌و چالاکییەکانی حزبەکەیدا بە تەواوی خۆی ون كردووه‌و هیچ دەرکەوتنێکی نییە.
دلێری سەید مەجید، بەرپرسی ئیدارەی گشتیی یەکێتیی سالانێكی دووردورێژه داهات و سامانی یه‌كێتی به ده‌ستییه‌وه‌یه و به بریاری جەلال تاڵەبانی و هێرۆ برایم ئەحمەد و سەرکردە باڵاکانی ئه‌و حزبه ئه‌و داهاته هەڵدهسووڕێنێت،به‌ڵام لە ماوەكانی ڕابردوودا بەبێ ئەوەی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بێت، بەشداری لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی‌دا دەکرد و لە کۆبوونەوەکانی نێوان یەکێتی و هەندێک حزبیشدا بەشدار دەبوو. تەنانەت لە کۆبوونەوەیەکی نێوان یەکێتی و گۆڕاندا، کورسیی سندوقه ڕه‌شه‌كه وەک سەرپەرشتیاری کۆبوونەوە لە نێوان هەردوو شاندی یەکێتی و گۆڕان دانرابوو.
جەمسەرێكی بەهێزی ململانێ ناوخۆییەكانی یەكێتی شەڕی ئامۆزاكانه و بافڵ تاڵه‌بانی كوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتییە، لەدوای نەخۆشكەوتنی باوكییەوە گەڕاوەتەوە كوردستان و لە دەباشانەوە دەیەوێت یەكێتی جڵەو بكات.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” دلێری سەید مەجید لە كوڕه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه پهراوێزو پشتگوێ خراوه ، باڤڵ تاڵه‌بانی لە یەكەم هەنگاودا كار بۆ كۆكردنەوەو كۆنترۆڵكردنی دارایی یەكێتی دەكات و هەوڵ دەدات تەواوی دارایی یەکێتی بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و ئەو کەسانەی کە پێشتر ڕۆڵێکی مامناوەندییان لەنێوان باڵەکانی یەکێتیدا دەگێڕا، دەستیان لە دارایی حزبەکە سنووردار دەکات ، سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی هەموو ئەو پشكانەی كە یەكێتی لەناو كۆمپانیا گەورەكان هەیەتی لەگەڵ ئەو قەرزانەی كە حزب بە كۆمپانیا یاخود شەخسی داوە.
ئه‌كره‌م سه‌ید مه‌جید ناسراو به دلێری سه‌ید مه‌جید دواتریش سندوقه ڕه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی ،دلێرى سه‌ید مه‌جید، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى، یان سه‌ركردایه‌تى بێت، هه‌ندێكجار به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى تەنانەت بەڕێوبردنی کۆبونەوەکانی یەکێتیی لەلایەک و یەکێتیی و گۆران لەلایەکی دیکە ده‌كات کەو زۆرجار کاک نەوشیروانیش ئامادە بووە بەلام ئەو سەرپەرشتی کۆبوونەوەکانی لایەنە نارازییەکانی کردووە بەتایبەت یەکێتیی و گۆران.