پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیەكی حەیدەر عەبادی رەتكردەوە كە 28 بالیۆزی لە وڵاتان دیاری كردبوون

دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیزیرانی پێشووی عێراق پڕۆژە یاسایەكی ئاراستەی پەرلەمانی عێراق كرد كە تێیدا ناوی 28 كاندیدی بەرز كردبوویەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی بالیۆزی عێراق لە وڵاتان, بەڵام پەرلەمانی عێراق پرۆژەكە رەت دەكاتەوە و بۆ سەرۆك وەزیرانی ئێستای دەنێرێتەوە.

بە پێی زانیاریەكان حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لیستێكی بەناوی 28 كەس بۆ متمانەپێدانیان وەك باڵیۆزی عێراق لە وڵاتان، رەوانەی پەرلەمان كردبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/12/2018، محەمەدحەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیستی ناوی ئەو 28 كەسەی بۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق ناردووەتەوە بەمەبەستی چاوپێداخشاندنەوەی.

دوای چاوپێداخشاندنەوەی عادل عەبدولمەهدی، لیستەكە جارێكی دیكە دەنێردرێتەوە پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان پێیان و دیاریكردنیان وەك باڵیۆزانی عێراق لە وڵاتانی جیهان.

Back to top button