كۆمسیۆنی باڵای عێراق: پارەی كارمەندانی سەرسندوقی دەنگدان دابەش دەكەین

 

دوای تێپەڕینی حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایاری عێراق, تا ئێستا پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دابەش نەكراوە, لەو بارەیەوە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، بەمزووانە پارەی كارمەندان كە بۆ هەڵبژاردنی 12ی ئایار لە سەر سندووقەكانی دەنگدان بوونە، دابەش دەكرێت.

كۆمیسیۆنی باڵا لەسەر پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، دوای تەواوكردنی رێكارەكان و گەیشتنی تەواوی پارە و لیستی ناوەكان بۆ بانكەكان، رۆژی دابەشكردن و زانیاری پێویست بڵاودەكاتەوە.

هەڵبژاردنی خوولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی 12ی ئایار/ مایۆی 2018 ئەنجامدرا و تا ئێستا كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان، پارەیان وەرنەگرتووە.

Back to top button