پارتی گەڕێكی دیكەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەستپێدەكات
دوای ئەوەی پارتی بە مەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم سەردانی لایەنەكانی كرد, وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی چەند لایەنێكی سیاسی دەكەن.
سەرچاوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە ( خواكورٍك)ی راگەیاند, هەفتەی داهاتوو شاندی پارتی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی حكوومەت، سەردانی لایەنەكان و بە تایبەتیش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەكەن.
هەر لە مبارەیەوە عەلی تەتەر، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی،ڕایگەیاندووە، لێژنەی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە چوار ئەندامی مەكتەبی سیاسی كە (هۆشیار زێباری، جەعفەر ئێمنكی، ئازاد بەرواری و مەحموود محەمەد)ن، لەگەڵ هەریەك لە (هێمن هەورامی، دڵشاد شەهاب و فرسەت سۆفی) پێكهاتووە.