یەكێتی ئەوروپا پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دەكات
باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق، بەبۆنەی كاندیدكردنیان بۆ هەردوو پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دەكات.
رامۆن بلێكوا، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌باره‌ی كاندیدكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسیوویه‌تی “پیرۆزبایی له كاندیدكردنی نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌م به كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ردووكیان ده‌خوازم له پۆسته نوێكانیان”.
رۆژی دووشەممە ٣-١١-٢٠١٨ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتیدا بڕیاردرا بە كاندید كردنی ھەریەكە لە مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەتی ئایندەی ھەرێم و كاندیدكردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێم.