سه‌عدی پیره : ئێمه ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سەردەمی پەنجا بە پەنجا، بەڵام ده‌بێ شه‌ریكی ڕاسته‌قینه بین
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دوای كۆتایهێنانی كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی ، له پرێسكۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند:”لە دوو رۆژی داھاتوودا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە ، ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ سەردەمی پەنجا بە پەنجا، بەڵام دەبێ یەكێتی شەریكی راستەقینە بێت لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان”.
گوته‌بێژی یه‌كێتی له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا له‌باره‌ی دوو جێگر بۆسه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم گوتی :” بابەتی دوو جێگر بۆ سەرۆكی حكوومەت لە ھیچ كۆبوونەوەیەكی ئێمە و پارتی باس نەكراوە، ھەندێك كەناڵی راگەیاندن ئەو بابەتە گەورە دەكەن”.
هه‌روها سه‌عدی ئه‌حمه پیره گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی ، ڕوونی کردەوە کە ئەوان وەکوو یەکێتی هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی دەکەن و ڕێز لەو بڕیارانە دەگرن کە پارتی دەیدات، چونکە ”بەپێی ئیستحقاقی ئینتیخابی، پارتی گەورەترین فراکسیۆنن و کاندیدی ئەوان بۆ دامەزراندنی حکوومەت ڕادەسپێردرێت“.