عێراق دوای دوو مانگ نه‌توانراوه پۆسته به‌تاڵه‌كان پربكرێتهوه
ئێستا دوو مانگ بەسەر پێكھێنانی حكومەتی نوێی عێراق تێدەپەڕێت ،به‌ڵام له چوار دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا نهتوانیراوه پرسی هه‌شت پۆستی به‌تاڵی وه‌زاره‌ته‌كان پڕ بكرێنه‌وه .
ئه‌مرۆ شه‌ممه جارێكی دیكە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگدان لەسەر ناوی ۸ وەزیرەكەی حكومەتیش لە بەرنامەی كاردانیە.
محەمەد سەلمان، گوتەبێژی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: “دەنگدان لەسەر ناوی ھەشت وەزیره‌كه‌ی حكومەت لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆدانیە ، تا ئێستاش عادل عەبدولمەھدی وادەیەكی بۆ ئامادەبوونی لە پەرلەمان دیاری نەكردووە”.
ناكۆكی نێوان كوتلە سیاسییەكان رێگره له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ناوی وه‌زیره‌كان ،به‌تایبه‌تی ناكۆكی نێوان هاوپه‌یمانی بونیاتنان و هاوپه‌یمانی چاكسازی و بونیادنان دەگەڕێتەوە، گرفتی سەرەکییش لە بەردەم تەواوکردنی حکومەتی عیراق، ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگرییە.
ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ له‌لایه‌ن خودی عەبدولمەھدی به‌ریوه ده‌برێت و پۆسته به‌تاڵه‌كانی دیكه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كان به وه‌كاله‌ت پركردووهتهوه ، هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه به‌م زووانه ئه‌و پۆسته به‌تاڵانه پڕ ناكرێنه‌وه .
دوای ناكۆكی هاوپه‌یمانی بونیاتنان و هاوپه‌یمانی چاكسازی و بونیادنان ،یه‌كێتیش سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی وەزارەتی داد و پێج وه‌زاره‌تیش هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نییه .