بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێم ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

ئەمڕۆ شەممە ۸ی۱۲ی۲۰۱۸، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ،لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: “پێشبینی دەکرێت بارانبارینی ئەمڕۆ بەردەوامی ھەبێت، کە لە ھەندێک کاتدا بە لێزمە دەبێت، بە تایبەت لە پارێزگای دھۆک و سلێمانی، ھەروەھا باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر، ھەروەھا پلەی گەرما نزم دەبێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێم، له‌ ئاگادارییه‌كه‌یدا باس لەوەش کراوە، لە سبەینێ یەکشەممەوە بارانبارین تا ئێواره‌ مامناوەند ده‌بێت، دواتر ئاسمان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت، لە کاتەکانی شەویشدا ئەگەری دروستبوونی تەم ھەیە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێم، ئاشکرایشی دەکات، کە کاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە لە ڕۆژی دووشەممەوە بەشێوەیەکی کاتی ڕادەوەستێت، لە ڕۆژی چوارشەممەوە ئەگەری شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینیش ھەیە.

 

Back to top button