سەرۆک بارزانی وەڵامی بانگەوازی قایمقامی شاری مووسڵ دەداتەوە
ئه‌مرۆ شه‌ممه ۸ی۱۲ی۲۰۱۸ باره‌گای سه‌رۆك بارزانی وه‌ڵامی داواكه‌ی زوهێر ئەعرەجی قایمقامی شاری مووسڵ ـی دایه‌وه كه داوای هاوكاری له سه‌رۆك بارزانی كردبوو بۆ ئاواره‌و خەڵکی لیقەوماوی لافاوو بارانبارینەکانی ئەم دواییە.
باره‌گای سه‌رۆك بارزانی مه‌رجه‌عی كورد له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” دوای ئەوەی رۆژی هەینی رێککەوتی ٧ی١٢ی٢٠١٨ زوهێر ئەعرەجی قایمقامی شاری مووسڵ، داوای لە سەرۆک بارزانی کرد کە بە هانای شاری مووسڵەوە بچێت و، یارمەتی ئاوارەکان و خەڵکی لیقەوماوی لافاوو بارانبارینەکانی ئەم دواییە بدات”.
باره‌گای سه‌رۆك بارزانی مه‌رجه‌عی كورد نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت :” جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی بەپیر ئەو بانگەوازەوە هات و، دەزگای خێرخوازی بارزانی راسپارد بۆئەوەی بە هانای ئاوارەو لێقەوماوانی لافاوەکانی ئەم دواییەی شاری مووسڵ بچێت”.