كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی : یه‌كێتی و لاهور جه‌نگی خاوه‌نی خیانه‌تی ژێربه‌ژێری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رن
نه‌وه‌ی نوێ له ڕێگه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی یه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر یه‌كێتی و لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر،لەم چوارچێوەیەشدا کەناڵی NRT ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆخی کەرکووک ئەنجام داوە و تێیدا چەنداین جار یەکێتی و لاهوور جەنگی بە گرووپە سیاسییە خیانهتكارەکەی ١٦ـی ئۆکتۆبەر ده‌شوبهێنیت.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له ڕاپۆرته‌كه‌یدا له‌باره‌ی خراپی دۆخی كه‌ركوكه‌وه ده‌ڵێت :” لاهوور جەنگی و گرووپە سیاسییەکەی خیانه‌تكاری ١٦ـی ئۆکتۆبەر، ”ئەوەندەی شەڕ لەسەر پۆست دەکەن لە بەغدا و سەرقاڵی چنینەوەی بەرهەمی ڕێککەوتنی ژێربەژێری خیانه‌تی ١٦ـی ئۆکتۆبەرن، ئەوەندە لە خەمی خه‌ڵكی کەرکووکدا نین“.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌شڵێت :” یەکێتی و لاهوور جەنگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر بەرپرسیارێتیی لەدەستدانی ٥١٪ـی خاکی کوردستان و شەهیدبوونی چەندان پێشمەرگە دەکەوێتە ئەستۆیان.
له‌باره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێ :” پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی ئەوەی ئامادە نییە هەڵەی خیانه‌تكارانی ١٦ـی ئۆکتۆبەر ڕاست بکاتەوە، ناگەڕێتەوە کەرکووک و لایەنە سیاسییەکانیش ناتوانن ئازادانە چالاکییە سیاسییەکانیان لە کەرکووک ئەنجام بدەن” .
خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی یه‌كێتی به نه‌خشه‌ی لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌ته جهرگبرهكه هاوكاریی دوژمن ( حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كانیان ) كرد تا كەركووك داگیر بكەن.