ڕاگه‌یاندنكارێكی یه‌كێتی :ته‌نیا له‌ پێناو كورسییه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح یه‌كیتی سه‌ركێشی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌كات

ژوان ئەحمەد سەعید، ڕاگەیاندکاری یەکێتی، لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، له‌ نووسینێکی له‌ ژێر ناو نیشانی “یەکێتی هەموو شتێکی لەدەست دا” بڵاو کردووەتەوە و تێیدا نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” تەنیا لەپێناو ئەوەی بەرهەم ساڵح بکرێت بە سەرۆک کۆمار، “یەکێتی سەرکێشی بە هەموو بەرژەوەندی و پۆستەکانی خۆی کرد”.

ژوان ئەحمەد سەعید، ڕاگەیاندکاری یەکێتی، له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا ده‌شڵێت :” له‌ كابینەی حكومەتی بەغدا یەكێتی بە دەست بەتاڵی لێی هاتە دەرەوە‌و پارتیش تۆڵەی لێ كردەوە”.

ڕاگه‌یاندنكاره‌كه‌ی یه‌كێتی نوسیویه‌تی :” بەداخەوە قین‌و كەلەرەقی بۆتە رێچكەی سیاسەتی یەكێتی، لەكاتێكدا یەكێتی لەسەردەمی مام جەلال بەو شێوەیە سیاسەتی نەكردوە‌و هەمیشە لە پێگەی بەهێزدا بووە”.

له‌ كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا، ژوان ئەحمەد سەعید، ڕاگەیاندکاری یەکێتی نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:” دڵنیام لە حكومەتی هەرێمیشدا گورزێكی تر بەر یەكێتی دەكەوێت‌و ئەوجا با بەرهەم ساڵح‌و سەرۆك كۆماریەكەی پارسەنگی ئەو زیانانه‌ بۆ یه‌كێتی بدەنەوە”.

 

Back to top button