شاناز برایم ئه‌حمه‌د چاوی بڕیووه‌ته جێگه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە و سەردانی ئەنجام داوه له‌گه‌ڵ ئۆرگان و دامه‌زراوه کە په‌یوه‌ستن به دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیه‌وه ،دواتریش له‌گه‌ڵ باڤڵ تاڵه‌بانی خوشكه‌زایدا كۆبووه‌ته‌وه كه زیاتر كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڤڵ تاڵه‌بانی خوشكه‌زای بۆ نه‌مانی دڵگرانی نێوانیان بوو كه به‌هۆی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه له یه‌كتر زویر بووبون .
به پێی زانیارییه‌كان مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی نێگه‌ران بووه‌و به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ناكات ،جموجۆله‌كانی شاناز برایم ئه‌حمه‌د دوای ئاشتبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڤل تاڵه‌بانی خوشكه‌زای چاوی بریوه‌ته جێگه‌گه‌ی مه‌لا به‌ختیار و هەوڵی مسۆگەرکردنی پۆستی لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی یەکێتی ئه‌دات.
مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی له باره‌ی نێگه‌رانییه‌كانی مه‌لا به‌ختیاره‌وه رایگەیاند: دووجار سەردانی مەلا بەختیارم كردووە لە ماڵەوە و داوای لێكردووە بگەڕێتەوە سەر كارەكەی ، كەسێكی تێكۆشەر و ماندووی ئەو شۆڕشەیە، كاك كۆسرەتیش چەند جارێك پەیوەندی پێوە كردووە، بەڵام هێشتا بڕیاری نەداوە بگەڕێتەوە”.
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی یەکێک بوو لە كاندیده‌كانی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بەڵام گەڕاندنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ نێو یەکێتی و كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارلە لایەن ئەو حیزبەوە ، بووە هۆی نیگەرانی مه‌لابه‌ختیارو لەو کاتەوە بەشداریی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبه‌كه‌ی نەکردووە.