وڵاتانی كه‌نداو مه‌ترسی به‌هارێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی له‌سه‌ره
خواكوڕك
دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆرش و خۆپیشاندانه‌كان له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی كه‌بووه هۆكاری گۆڕینی به‌شێك له رژێمه‌كان، له ئێستاشدا جوڵانه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه له به‌شێك له‌وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانی كه‌نداو هه‌ستی پێده‌كرێت.
هیومان ڕایتس وۆچ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه، وڵاتانی كه‌نداو هه‌ڵمه‌تێكی ڕێكخراو به پشتیوانیی دارایی گه‌وره‌وه، دژی ئازادیی ڕاده‌ربڕین له وڵاته‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی به‌حره‌ین و عومان كه هیچ ئاڵۆزییه‌ك له‌و ولاَتانه ڕووی نه‌داو، به‌ڵام له ماوه‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی و ڕێكخراو له‌و ولاَتانه قه‌ده‌غه كراون.
ڕێكخراوه‌كه داوا له ولاَتانی كه‌نداو ده‌كات له جیاتی ده‌ستگیركردنی چالاكان، چاكسازیی ئه‌نجام بده‌ن و گۆڕانكاری له سیسته‌می حوكمڕانی ئه‌نجام بده‌ن و ئابووری وڵاته‌كانیان بۆ گه‌له‌كانیان روون و به‌رچاوبكه‌ن.
ئه‌م چاڵاكی و جوڵانه‌وه مه‌ده‌نیانه‌ی به‌حره‌ین و عومان، سه‌رنجی به‌شێك له ناوه‌نده میدیاییه جیهانیه‌كان راكێشاوه، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كێشه‌ی ئابووری قوڵیان هه‌یه له‌گه‌ڵ سعودیا و قه‌ته‌ر، و به‌چڕی هاتوونه‌ته سه‌رهێڵ و رۆژانه وێنه و هه‌واڵی جۆراوجۆر له‌و باره‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.