نێچیرڤان بارزانی: د. جەمال نەبەز زانستكارێكی گەورەی گەلەكەمان بوو

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز

بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دواییی بیرمەند و زانستكار و نووسەری ناوداری نەتەوەكەمان پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەزمان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و هەموو خزمان و دۆستان و هاوبیرانی مامۆستا جەمال نەبەز دەكەین، لە خوای مەزن داوكارین دڵنەواییی هەموو لایەك بدات. حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هه‌ر ئاسانكارى و هاوكارییەك بۆ ڕێوڕەسمی ناشتنى، ئامادەیە.

مامۆستا جەمال نەبەز، زانستكارێكی گەورەی گەلەكەمان بوو، لە بزووتنەوەی هزری و ڕامیاریی كورد و لە ناساندن و پشتیوانیكردن لە شۆڕشی كوردستان و داوا ڕەواكانی میللەتەكەی لە تاراوگە و ناوەندە ڕۆشنبیرییەكانی ئەوروپادا، هه‌روه‌ها لە بڵاوكردنەوەی بیر و هۆشیاریی نەتەوەییدا ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە.

كتێب و بەرهەمە زۆرەكانی لە بواری هزری و ڕۆشنبیری و زمانەوانیدا، وادەكەن یاد و ناوی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز هەمیشە بە زیندوویی بمێنێتەوە. یادى به‌خێر.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
8ی12ی2018

Back to top button